تویتەر دەیان هەژماری ئێرانی دەسڕێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای تویتەر رایگەیاند، بەپشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکانی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی، کۆمپانیاکە نزیکەی ١٣٠ هەژماری ئێرانی سڕیوەتەوە کە ویستویانە لە دیبەیتەکەی دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن پشێوی دروست بکەن.

کۆمپانیای تویتەر، لە هەژماری تایبەتی خۆی بۆ پاراستنی ئاپەکە بڵاوی کردووەتەوە، چەند هەژمارێکی ئێرانی کە نزیکەی ١٣٠ هەژمار دەبن بەخێرایی دیاریکراون کە ویستویانە لە دیبەیتەکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن رۆژی سێشەممە ٢٩ی ئەیلول پشێوی دروست بکەن.

دەشڵێت: ئەو هەوڵانە لاواز بوون و نەیانتوانیوە کاریگەری بکەنە سەر دیبەیتەکە، هاوکات پەیمانیشیاندا، بەردەوام بن لە راگرتنی هەر هەوڵێکی لەو شێوەیە بۆ پشێوی دروست کردن.

لە سەرەتای مانگی ئەیلولیشدا، کۆمپانیای فەیسبووک چەندین هەژماری ساختەی بلۆک کرد کە لەلایەن روسیەکانەوە بڵاوکرابوونەوە بۆ گۆڕینی ئاراستەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا.

بڕیارە ٣ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئەمریکا ئەنجام بدرێت، بەپێی بڵاوکراوەی میدیا جیهانییەکان چەندین جار وڵاتانی زلهێزی وەک روسیا و چین و ئێران هەوڵی دەستوەردانیان لەو هەڵبژاردنە داوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا