عێراق و سوریا لەسەر ئاوی روباری فورات رێككەوتن

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەریەكە لە عێراق و سوریا لە بارەی پشكی ئاوی عێراق لە روباری فورات رێككەون، وەزیرانی دەرەوەی عێراق و توركیا و سوریاش لە بارەی دۆسێی ئاو كۆدەبنەوە.

عۆن زیاب، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ سوریا لەسەر پشكی ئاوی عێراق لە روباری فورات رێككەوتوون، ئامانجی رێككەوتنەكەش یەكخستنی هەڵوێستەكانی بەغداد و دیمەشقە، لە دانوستانەكانیان لەگەڵ توركیا لە بارەی پشكی ئاو لە روبارە هاوبەشەكان.

وتیشی: ئێستا رێژەی ئەو ئاوەی لە توركیاوە دەگاتە سنوورەكانی سوریا، لە 500 مەتر سێجا لە یەك چركە تێناپەڕێت، كە لە هەر 290 مەتر سێجا ئاو لە یەك چركەدا، 58٪ی بۆ عێراقە.

بە پێی ئەو رێككەوتننانەی لە كۆتایی سەدەی رابردوو لە نێوان عێراق و سوریا و توركیا كراوە، پشكی ئاوی عێراق لە روباری فورات كە لە توركیاوە هەڵدەقوڵێت و بە سوریادا دەگاتە عێراق، 58٪ە و بۆ سوریاش 42٪ە.

رووباری فورات كە لە یەكگرتنی لقەكانی موراتسو و كاراسو پێكدێت و درێژترین رووباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە، ژیان بەو شارانەی توركیا، سووریا و عێراق دەبەخشێت كە پیایاندا تێدەپەڕێت.

رووبارەكە مەودای دوو هەزار و 800 كیلۆمەتر لە قوڵایی رۆژهەڵاتی ناوڕاست دەبڕێت و 15 پاریزگا دەپێوێت كە هەشتیان لە توركیا، سێیان لە سووریا و چواریان لە عێراقە”.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک