ئامانجی ئەمریکا لەهێرشەکەی بۆسەر سنورەکانی عێراق چی بوو؟

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، ئامانجی ئەمریکا لەهێرشەکەی شەوی رابردوو، بەئامانجگرتنی میلیشیاکانی سەربە ئێران بووە لەناوچە سنورییەکانی نێوان عێراق و سوریا و بنکەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیشی وێران کردووە.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لەزاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، ئامانجی هێرشە ئاسمانیەکەی سنوری عێراق و سوریا ئەو ناوچانە بووە کە بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ گەیشتن بە خزمەتگوزاری ماددی و تەکنیکی بەکارهێنراون لەلایەن میلیشیاکانەوە.

پێشتریش پنتاگۆن رایگەیاند، “ئەمریکا هێرشی ئاسمانی کردووەتەسەر ئامانجی میلیشیاکانی سەربە ئێران لەناوچە سنورییەکانی نێوان عێراق و سوریا، ئەمەش وەڵامێک بووە بۆ زنجیرە هێرشەکانی ماوەی رابردوو کە دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەعێراق ئەنجامدران”.

پنتاگۆن جەختی لەوەکردەوە، هێرشە ئاسمانییەکان چەند کۆگایەکی چەک و ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی چەند کۆمەڵەیەکیان کردووەتە ئامانج لەنێویشیاندا کەتائیبی حزبوڵـڵا و کەتائیبی سەید شوهەدا.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای نیوز، ئەم هێرشانە لەسەر داواکاری جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدراون و ئەمە دووەم جارە لەماوەی پێنج مانگی سەرۆکایەتیدا، بایدن فەرمان دەکات هێرشی بکرێتەسەر میلیشیا چەکدارەکان کە بە بڕوای ئەمریکا لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن.

بەپێی زانیاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقیش، فڕۆکە جەنگییەکان چەند بارەگایەکی دەستەی حەشدی شەعبیان کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج ئەندامی حەشد کوژراون و چەند ئەندامێکی دیکەش بریندارن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا