بەرپرسێكی رۆژئاوای كوردستان: بە توندی رووبەڕووی هێرشی توركیا دەبینەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێكی پەیەدە دەڵێت، ئەگەر توركیا هێرش بكاتە سەر رۆژئاوای كوردستان بە توندترین شێوە رووبەڕووی دەبینەوە و ئەمجارە ئێمە عەفرین و گرێ سپی و سەرێ‌ كانیش لە ژێر دەستی داگیركاری توركیا رزگار دەكەین.

سلێمان عەرەب، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پەیەدە، بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە بەرامبەر هەڕەشە و مەترسییەكانی هێرشی توركیا، ئەنجومەنی گشتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر باری لەناكاوی راگەیاندووە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی گشتی پەیەدە وتی: بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر خاوەنی هێزێكی گەورەو خاوەن ئیرادەیە و بەرگری لەو دەستكەوتانە دەكات كە بە خوێنی هەزاران شەهید بەدەستهاتووە، بۆیە بڕیاری بەرگریكردنمان لە دەستكەوتەنمان و پرۆژەی دیموكراتی رۆژئاوای كوردستان داوە.

بەرپرسەكەی پەیەدە وتیشی: دوای ئەوەی پیلانەكانی توركیا لە شەنگال و هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا و ئەو پیلانانەی داینابوو بۆ تێكدانی ئەزمونی رۆژئاوای كوردستان بە هاوكاری ئیخوان و چەند وڵاتێكی هەرێمی، شكستیان هێنا، ئێستا دەیەوێت بە هەر رێگایەك بێت سەركەوتنێك بۆخۆی دروست بكات، چونكە ئێستا لە ناوخۆی توركیاش ئەردۆغان شكستی هێناوە، بۆیە دەیەوێت بە هێرشكردنە سەر رۆژئاوای كوردستان شكستەكانی بشارێتەوە.

جەختیشی كردەوە، ئەگەر توركیا هێرش بكاتە سەرمان، بەرگری دەكەین و دەبێتە دەرفەتێكی گرنگ بۆئەوەی هەڵمەتێكی سەرتاسەری رابگەیەنین بۆ رزگاركردنی هەرێمەداگیركراوەكانی دیكەی وەك عەفرین و سەرێكانی و گرێ سپی.

روونیشیكردەوە، لە چوارچێوەی پاراستنی یەكێتی خاكی سوریا لە گەڵ حكومەتی سوریا رێككەوتنێمان كردووە، ئێمە نەبڕوامان بە روسیا هەیە نە بڕوامان بە ئەمریكا هەیە، چونكە ئەوان بەرژەوەندیەكانی خۆیان لەبەرچاو دەگرن و نایانەوێت لەگەڵ توركیا شەڕبكەین چونكە توركیا ئەندامی ناتۆیە، ئێمە بڕوامان بە ئیرادەی خۆمان و پرۆژەی دیموكراتی رۆژئاوای كوردستان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا