ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان: هێرشەكەی قامشلۆ بە دۆرنی توركیا ئەنجام دراوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی هێرشكردنە سەر ئۆتۆمبێلێك لە شاری قامشلۆ بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئۆتۆمبێلەكە لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیاوە كراوەتە ئامانج.

فەرماندەیی گشتیی “هێزی ئاسایشی ناوخۆ لە باكووری رۆژئاوای سووریا” لە راگەیەندراوێكدا كە ئێوارەی رۆژی سێشەممە 9-11-2021 بڵاویكردەوە، رایگەیاند: لە بەردەوامیی پێشێلكارییەكانی داگیركاریی توركی بەرامبەر بە ناوچەكانمان و پابەندنەبوون بە هەموو پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان، سێ كەسی سڤیل لە یەك خێزان شەهیدبوون”.

لە راگەیەندراوەكەدا، ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان دەڵێت، ئەو سێ كەسەی گیانیان لە دەستداوە لە یەك خێزانن و ناوەكانیشیانی ئاشكراكردووە، كە هەریەك لە یوسف گلۆ، مەزڵووم گلۆ و محەممەد گلۆن.

ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان ئاماژە بەوە دەكات كە هێرشەكە بە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركی ئەنجامدراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا