ژمارەیەك رێگای سەرەكی هەولێر بەهۆی بەفرەوە داخران

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی ناجێگیری رەوشی كەشوهەوا و بارینی بەفرەوە، ڕێگای هەولێر_ شەقڵاوە، ڕێگای هەولێر _كۆیە، ڕێگای كۆیە_ هەیبەسوڵتان و ژمارەیەك رێگەی دیكەش هاتوچۆكردن و بەكارهێنانیان سەلامەت نیە و داوا دەكەن شۆفێران بەهیچ شێوەیەك ئەم رێگایانە بەكارنەهێنن.

لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر سەرجەم شوفێران و هاوڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە ، كەوا بەهۆی نالەباری كەش وهەواو دابارینی بەفر، ئەو ڕێگایانەی خوارەوە سەلامە نین بۆ بەكارهێنان وە داوا دەكەن كە بەهیچ شێوەیەك بەكاریان نەهێنن ، تەنانەت بۆ حالەتی تەنگاویش.

ڕێگایەكان

1_ ڕێگای هەولێر_ شەقڵاوە

2_ ڕێگای هەولیر _كۆیە بەتایبەتی لەبەردەباز تاكو كۆیە

3_ ڕێگای شەقڵاوە_ هیران

4_ ڕێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆسەرچیای سەفین و كەپكی گەرۆتە

5_ ڕێگای زینەتیر_ بالیسان_ ڕانیە

6_ ڕێگای كۆیە_ هەیبەسولتان

7_ ڕێگای كۆیە_ كلكە سماقە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا