پۆڵه‌تیك پرێس:
موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در داوا ده‌كات هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوانیان به‌تایبه‌ت پرسی ده‌رهێنانی نه‌وت ڕێكبكه‌ون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌ر له به‌ڕێوه‌چونی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی یاسای قه‌رز، موقته‌دا سه‌در په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و هۆشداریدا له‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق قه‌رزبكات و كۆمه‌ڵێك پێشنیازی وه‌ك جێگره‌وه‌ی قه‌رز خستوه‌ته‌ڕوو.
له‌پێشنیازه‌كاندا سه‌در داوایكردوه، ناوی ئه‌و كه‌سانه ئاشكرابكرێت كه ساڵانی ڕابردوو له عێراق به‌رپرس بوون له‌گه‌نده‌ڵیی و به‌هه‌ده‌ردانی پاره، داواشده‌كات پاره‌كانیان لێوه‌ربگیرێته‌وه.
هاوكات سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در داوایكردوه، هێزه سه‌ربازییه كه ئه‌و به “داگیركه‌ر” ناویان ده‌بات، خاكی عێراق جێبهێڵن و ده‌ڵێت “ساڵانه عێراق چه‌ندین ملیار دۆلار ده‌داته ئه‌و هێزانه بۆ پاراستنی وه‌همیی عێراق”.
هه‌ر له‌و پێشنیازانه‌دا سه‌در ده‌ڵێت، هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوانیان ڕێكبكه‌ون به‌تایبه‌ت پرسی ده‌رهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.