هاوپەیمانی فەتح دەچێتەپاڵ خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغدا

پۆڵەتیک پرێس

هاوپەیمانی فەتح رۆژی شەممە رایگەیاند، دەچێتەپاڵ ئەو خۆپیشاندانەی بەمەبەستی پشتیوانیکردن لەفەڵەستین لەلایەن موقتەدا سەدرەوە بانگەشەی بۆکرا و بڕیارە ئەمڕۆ لەگۆڕەپانی تەحریر لەبەغدا دەستپێبکات.

لەبەیاننامەیەکدا هاوپەیمانی فەتح نوسی، “گەلی خۆشەویستی عێراق بڕیاربوو رۆژی یەکشەممە 16ی ئایار لەگەڵ گەلی خۆڕاگری فەڵەستین هەڵوێستمان هەبێت، بەڵام لەپێناو یەکێتی هەڵوێستی گەلی عێراق، بڕیارماندا ئەمڕۆ لەگۆڕەپانی تەحریر و سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هاوکات لەگەڵ داواکارییەکەی موقتەدا سەدر سەعات 4:00ی پاشنیوەڕۆ خۆپیشاندان دەستپێبکات”.

رۆژی هەینی، موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر لەپەیامێكدا بڵاویكردەوە، داوا دەكات ئەمڕۆ شەممە لەبەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عێراق خۆپیشاندان و گردبونەوەی ناڕەزایەتی ئەنجام بدرێت دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر فەڵەستین.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا