وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ خوێندن ده‌كات به‌ ئاره‌زوو مه‌ندانه‌

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی پەروەردە خوێندكاران سەرپشك دەكات لەوەی كه‌ به‌ ئۆنلاین بخوێنن یان له‌ ناوپۆل بەردەوامی بە خوێندن بدەن.

دڵشاد عومەر بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ هاوشێوەی وەرزی یەکەم ، داوامان لە وەزارەتی پەروەردە کردووە خوێندکارانی قۆناغە ناکۆتاییەکان بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە دەست بکەنەوە بە خوێندنی ناوپۆل”.

وتیشی “پێشنیازەکە لەڕێگەی وەزیری پەروەردەوە ئاڕاستەی لیژنە باڵای ڕووبەرووبوونەوە کۆرۆنا کراوە، چاوەڕواندەكرێت لەكۆبونەوەی داهاتوو بڕیاری لەبارەوە بدرێن”.

بەوتەی بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان ودەستکردنەوە بە پرۆسەی خوێندنی ناو پۆل ئەوا ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی تەندروستی یەکلایی دەکاتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردوودا لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم بەبیانووی هەڵكشانی ئامارەكانی توشبوون و مردن بە كۆرۆنا بڕیاریدا پرۆسەی خوێندن بە ئۆنلاین درێژە پێبدات و خوێندنی ناوپۆلی راگرت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا