خوێندكارانی زانكۆ خوێندنی ئەلكترۆنیان رەتكردەوە

پۆڵەتیك پرێس: كەنار ئازاد

ژمارەیەك لە خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دژی خوێندنی ئەلكترۆنی گردبوونەوە و داوایانكرد لە هۆڵەكاندا دەست بەپرۆسەی خوێندن بكرێتەوە.

ئەو خوێندكارانە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، بەسیستمكردنی خوێندن بە ئۆنلاین كێشەیەكە زیانی زۆری بە فێرخوازان گەیاندووە، بەتایبەت بۆ ئەو فێرخوازانەی بەنیازی بەدەستهێنانی نمرەیەكی بەرزن.

ئاماژەیان بەوەشكرد، لەگەڵ دەستپێكردنی سستمی ئەلكترۆنی، فێرخواز نەیتوانی توانای تێگەیشتنی بخاتەگەڕ بۆ وانەكان و سیستمی پەروەردەی زانكۆ بەرەو پەككەوتن چوو، هەروەها زانكۆش نەیتوانی ئامادەكاری بۆ ئەو پرۆسەیە بكات.

ئەو خوێندكارانەی زانكۆی سلێمانی جەختیان لەوەكردەوە ئەگەری كاركردن بە سیستمەكە هەڵنەوەشێتەوە ئەوا هەڵوێستی دیكەیان دەبێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە بەپێی بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارە ئەمڕۆ بەشێوەی ئاوێتەیی واتە بەشێوەی ئۆنلاین و خوێندنی ناو هۆڵەكان پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دەست پێبكاتەوە.

گردبوونەوەی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دژی خوێندنی ئەلکترۆنی

Julkaissut Politic Press Sunnuntaina 4. lokakuuta 2020

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا