هەولێر، پلازمای خوێنی لە جۆری A پێویستە

پۆڵەتیک پرێس؛

بانکی خوێنی هەولێر، پێویستی بە پلازمای خوێنی چاکبووانی کۆرۆنا هەیە و سەرپەرشتیاری هەڵمەتی بەخشینی خوێنێش دەڵێت، “یەدەگی پێویستی پلازمای خوێنمان لەبەردەستە، بەڵام لە جۆرێکدا یەدەگمان کەمە.

 

هاوكار جەلال، سەرپەرشتیاری هەڵمەتی بەخشینی خوێن لە هەولێر بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بانگەوازێكمان بۆ چاكبووانی كۆرۆنا بڵاوکردووەتەوە تا سەردانمان بكەن بەمەبەستی بەخشینی پلازما، بەتایبەت هەڵگرانی جۆری خوێنیA  .

 

وتیشی، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا هەوڵەكانمان بۆ دابینكردنی پلازمای خوێنی سەرجەم گروپەكانی خوێن بەردەوامە، بەڵام باڵانسی جۆری Aی لە ئێستادا كەمێك دابەزیووە، دەمانەوێت لەڕێگەی ئەو بانگەوازەوە ئەو باڵانسەش بەرز بكەینەوە.

 

سەرپەرشتیاری هەڵمەتی بەخشینی خوێن ، ئاماژەی بەوەشكرد؛ هۆكاری بانگەوازەكە بۆ خراپی دۆخەكە ناگەڕێتەوە، بەڵكو دەیانەوێت ڕێژەیەكی بەرچاو پلازمایان لەسەرجەم جۆرەكانی خوێن هەبێت، بۆ هاتنەپێشەوەی هەر ئەگەرێكی چاوەڕواننەكراو، ئەگەرنا دۆخەكە زۆر ئاساییە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا