كاروان گەزنەیی: وەزارەتی تەندروستی پێشێلی بڕیارەكانی دادگا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بە بڕیاری دادگا بڕیاری نایاسایی تەندەرەینگی ستیكەری دەرمان وەستێندراوە و گشتاندنی بۆكراوە بۆ وەزارەتی تەندروستی، كە پێشتر دابوومان بە داواكاری گشتی بەهۆی قۆرخكردن و بە گراندانی بە كۆمپانیایەكی حزبی، بەڵام وەزارەتی تەندروستی پابەندی بڕیاری دادگا نابێت و جارێكی دیكە بەبێ پڕۆسەی تەندەرینگ دەیداتەوە بە كۆمپانیایەك، كە ئەمەش نرخی دەرمان زۆر زیاد دەكات.

كاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: لە ڕێكەوتی 13_12_2021 بە بڕیاری دادگا و بە نوسراوی ژمارە 598، پاڵپشت بە ماددەی 7 لە یاسای داواكاری گشتی ژمارە 159 ی ساڵی 1979 ی هەمواركراو، بڕیاری نایاسایی تەندەرەینگی ستیكەری دەرمان وەستێندراوە و گشتاندنی بۆكراوە بۆ وەزارەتی تەندروستی، كە پێشتر دابوومان بە داواكاری گشتی بەهۆی قۆرخكردن و بە گراندانی بە كۆمپانیایەكی حزبی.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، بەڵام وەزارەتی تەندروستی پابەندی بڕیاری دادگا نابێت، و جارێكی دیكە بەبێ پڕۆسەی تەندەرینگ دەیداتەوە بە كۆمپانیایەك، كە ئەمەش نرخی دەرمان زۆر زیاد دەكات.

روونیشیكردەوە، سەرباری دۆڕاندنی دۆسیەكە لە دادگا، بەڵام وەزارەتی تەندروستی دووبارە و بە نایاسایی و بەنوسراوی ژمارە 1/1/6063 و لە ڕێكەوتی 28_11_2022 بە شێوەی ڕستەوخۆ داویەتی بە كۆمپانیایەكی دیكە، كە سەرلەبەری نایاساییە.

باسی لەوەشكرد، ئەم نایاسایی بوونە ڕاستەوخۆ نرخی دەرمان لەسەر هاووڵاتییان زیاد دەكات، و وا دەكات كە نرخی دەرمان زۆر بەرز ببێتەوە؛ ئەمەش بە ئاگاداری وەزیری تەندروستی و بەڕێوبەری كوالێتی كۆنتڕۆڵ لە بەرژەوەندی كۆمپانیایەك كراوە.
چارەسەری ئەم بابەتە تەنها دوو ڕێگەیە:

یەكەم: نرخی دەرمان یەكبخرێت، بەڵام بەمەرجێك نەك هەر بۆ نۆڕینگە پزیشكییەكان، بەڵكو بۆ كۆمپانیاكانیش تا خەڵك بە كەمترین نرخ دەرمانی دەستبكەوێت.

دووەم: دەستهەڵگرتنی سیاسییەكان لەم دۆسییە و وەرگرتنی ڕێڕەوی یاسای لە تەندەرینگ بۆ هێنانی دەرمان و پێدانی سیتكەر و پابەند بوون بە بڕیاری دادگا!

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا