ئەمڕۆ کۆنگرەی یەکێتی دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، بە دروشمی نوێگەری لە کاردا و کۆدەنگی لە بڕیاردا دەستپێبکات.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، 27ی ئەیلوولی 2023، کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ لە هۆڵی تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی، پێجەمین کۆنگرەی یەکێتی بە بەژداری 600 ئەندام دەستپێبکات و سێ رۆژ دەخایەنێت.

پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بەبەژداری 600 ئەندام دەبێت. کە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی کۆنگرە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، کۆنفڕانسی مەکتەب و مەڵبەند و ئۆرگانەکان بەڕێوەچوو، سەرجەم مەکتەب و مەڵبەندەکان کەسیان وەک نوێنەری خۆیان بۆ کۆنگرە ھەڵبژارد
لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، بڕیارە ئەندامانی سەرکردایەتی لە 124 ئەندامەوە کەم دەکرێنەوە بۆ 51 کەس و یەک کەسیان دەبێت بە سەرۆک و 50یان دەبن بە ئەندام.

بانگهێشتنامەی کۆنگرەی یەکێتی بۆ زۆرێک لە لایەنە کوردستانی و عێراقییەکان نێردراوە و بڕیارە نوێنەری لایەنە سیاسییەکان وتاری خۆیان لە کۆنگرەی یەکێتیدا پێشکەش بکەن.

شایەنی باسە، لە کۆبوونەوەی رۆژی 20ی ئابی 2023 لە شاری کەرکووک، مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا و هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا لەپێناو جۆشدانەوەی گیانی یەکێتیبوون، رۆژی 27ی 9ی 2023 کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ببەسترێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا