حزبوڵـڵا هەڵوێستی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس

کەتائیبی حزبوڵـڵا رایگەیاند، هێشتا سوورە لەسەر بڕیاری بەشداری نەکردن لەهەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق و هەڵوێستی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو حزب و لایەنانەی بەپاکی و پەیوەستبوون بە بنەما نیشتیمانییەکان و بەها ئەخلاقییەکان دەناسرێنەوە.

کەتائیبی حزبوڵـڵا لەبەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، لەهەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لەپاڵ ئەو حزب و لایەنانە دەوەستن کە دژی بوونی وەبەرهێنەرانەی بیانین و پشتیوانی لەمیحوەری بەرهەڵستی دەکەن و دژی داواکارییەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلن و رووبەڕووی هەوڵەکانی بڵاوکردنەوەی گەندەڵی ئەخلاقی و ماددەی هۆشبەر و کولتوری لادەرانەی ئیسرائیلی ئەمریکی دەبنەوە.

لەدرێژەی بەیاننامەکەدا حزبوڵـڵا ئاماژە بەوەدەکات، ئامادەیە بۆپشتیوانیکردنی هەر حزب و لایەنێک کە هەڵگری ئەم خاسیەتانە بێت و لەکۆتاییدا براوەی هەڵبژاردنەکان هێزێکی نیشتیمانی بنەمایی بێت کە لەتوانایدا بێت قوبانی لەپێناو گەلی عێراقدا بدات و بەرگری لە گەل و پیرۆزییەکانی بکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و لەئێستادا عێراق لەئامادەکاریدایە بۆ ئەو پڕۆسەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا