ژمارەیەک کاندید لەهەڵبژاردنەکانی عێراق دەکشێنەوە

پۆڵەتیک پرێس

فراکسیۆنی بیارق خێر لەپەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، ژمارەیەک لەکاندیدەکانی لەململانێی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمان کشاونەتەوە لەپاش ئەوەی هەڕەشەی کوشتنیان لێکراوە.

لەوبارەیەوە محەمەد خالدی، سەرۆکی فراکسیۆنی بیارق خێر بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، ژمارەیەک کاندیدی فراکسیۆنەکەیان هەڕەشەی کوشتنیان لێکراوە، بەوهۆیەوە کشاونەتەوە لەبەشداریکردن لەهەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان و وتیشی: دەزگا ئەمنییەکان لەو نامە و هەڕەشانە ئاگادارکراونەتەوە.

محەمەد خالدی داوای لەحکومەتی عێراق و دەزگا ئەمنییەکان کرد پارێزگاری لەکاندیدەکان بکەن و ئەو کەس و لایەنانە دیاریبکەن کە لەپشت ئەم هەڕەشانەوەن.

رۆژی 19ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بڕیاردرا هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا