سعودیە سەركەوتنی وەرزی حەجی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی كۆمیتەی ناوەندی حەج لە سعودیە رایگەیاند، لە هەموو ئاستەكاندا وەزری حەجی ئەمساڵ بەسەركەوتویی كۆتایی پێهات.ئەوەشی خستەڕوو، نزیكەی یەك ملیۆن حاجی بەشداری حەجی ئەمساڵیان كردووە.

خالید فەیسەڵ، سەرۆكی كۆمیتەی ناوەندی حەج رایگەیاند: حەجی ئەمساڵ لە رووی ئاسایش و تەندروستی و خزمەتگوزاری سەركەوتنی بەدەستهێناوە.

وتیشی: ئەوەی جێگای خۆشحاڵی بووە، سەركەوتنی ئەو پلانەبووە كە گیراوەتەبەر و هیچ روداوێكی نەخوازراوی تەندروستی و بڵاوبونەوەی پەتا لە ناو میواناندا تۆمار نەكراوە.

نزیكەی یەك ملیۆن حاجی بەشداری مەراسیمی حەجی ئەمساڵیان كرد كە لەو رێژەیە نزیكەی 800 هەزار كەسیان خەڵكی دەرەوەی سعودیەن و 119 هەزار حاجیش، خەڵكی وڵاتی سعودییەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا