دەستەی دەستپاکیی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەشت بەرپرس و کارمەندی کۆمپانیای نەوتی میسان دەردەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەشت بەرپرس و کارمەندی کۆمپانیای نەوتی میسان دەرکرد، بەهۆی ئەو گەندەڵی، سەرپێچی، و پێشێلکارییە داراییەی کە ئەنجامدراوە.

ئەمڕۆ شەممە، 20 ی کانوونی دووەمی2024، لە بەیاننامەیەکدا دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی فەرمانگەی زانیاری و پەیوەندییەکانی حکومەتی عێراق رایگەیاند، بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی عێراق، لێکۆڵینەوەی لەسەر چەند دۆسییەک کردووە و رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کردووە، تێیدا هاتووە: دادگای لێکۆڵینەوەی میسان، بۆ سەیرکردنی دۆسییەکانی دەستپاکی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەشت تۆمەتبار دەرکردووە کە لە کۆمپانیای نەوتی میسان، وەک ژمێریار و وردبینیکەر لە دەزگای دارایی کۆمپانیاکەدا کارییانکردووە، ئەمەش دوای ئەو پێشێلکارییە داراییانەی کە لە خەرجکردنی پێشینەی کارکردندا ئەنجامدراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتباران بەڵگەنامەی دووبارە خەرجکردنیان واژۆکردووە کە بریتی بووە لە خەرجکردنی پێشینەی کاتی بۆ شاندە دەرەکییەکان، هەروەها مووچەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وزە کە بە زیاتر لە هەشت ملیار و 611 ملیۆن دینار خەمڵێندراوە.

راشیگەیاند، دادگا بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی (316) لە یاسای سزادانی هەموارکراوی ژمارە (111ی ساڵی 1969) بڕیاری دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکانی داوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا