دەستەی دەستپاکیی لێکۆڵینەوە لە دەوڵەمەندبوونی 30 بەرپرس دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی دەستپاکیی عێراق داوا لە وەزیری پێشووی دارایی دەکات قسەکانی لەبارەی بە ناڕەوا دەوڵەمەندبوونی 30 بەرپرس و سیاسەتمەدار و بوونیان بە ملیاردێر بسەلمێنێت.

هەروەها داوای زانیاری لێدەکات لەبارەی ئەو کەسانەی گوایە سامانی هەر یەکێکیان لە یەک ملیار دۆلار زیاترە.

دەستەی دەستپاکیی عێراق بە نووسراوێکی فەرمی کە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراقی کردووە، داوا دەکات وەزارەتەکە عەلی عەللاوی، وەزیری پێشووی دارایی ئاگادار بکاتەوە لەبەردەم دەستەکە ئامادەبێت بۆ وەرگرتنی زانیاری لێی لەبارەی دەوڵەمەندبوونی بە ناڕەوای ژمارەیەک بەرپرس، چونکە وەک لە نووسراوەکەدا هاتووە، بەپێی قسەی ئەو وەزیرە پێشووە، “سەرچاوەی دەوڵەمەندبوونی ئەو کەسانە دەوڵەتە”.

دەستەی دەستپاکیی عێراق هۆکاری بانگکردنی ئەو وەزیرەی بۆ ئەوە گەڕاندوەتەوە کە دەیەوێت لە زیادبوونی سامانی ئەو کەسانە بکۆڵێتەوە و ئاماژە بەوەش دەکات، دەیەوێت لە وەزیرەکەوە بزانێت ئەو پارەیەی باسی کردووە کاشە یان لە بانکەکان هەڵگیراوە یان لە کەرتی خانوبەرەدایە.

عەلی عەللاوی لە حکومەتی مستەفا کازمییدا وەزیری دارایی بوو و شەوی یەکی ئەم مانگە لە یەکێک لە کەناڵە ئاسمانییەکانی عێراق وتی، سەرچاوەی دەوڵەمەندی و دەوڵەمەندبوون لە عێراق دەوڵەتە؛ بەشی زۆری پارە بۆ مووچە و کرێ دەڕوات؛ بەشێکی بۆ وەبەرهێنان و بەشێکی دەدزرێت؛ بەشێکی بەفێڕۆ دەچێت؛ دەوڵەت سەرچاوەی گەورەی دەوڵەمەندبوونە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا