شاندی دانوستانکاری هەرێم: لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە شاندی دانوستانکاری هەرێی کوردستان دوای چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا، گەڕایەوە هەولێر.

لەوبارەیەوە ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە سەردانە دوو رۆژییەکەیان بۆ بەغدا لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق دەربارەی یاسای نەوت و گاز، هەروەها لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار دەربارەی یاسای بودجە کۆبوونەتەوە.

لەبارەی بەردەوامبوونی گفتوگۆکان ئاماژەی بەوەکرد، تا گەیشتن بە چارەسەر بابەتە هەڵپەسێردراوەکان کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبێت، بەتایبەت کێشەکانی پەیوەست بە یاسای نەوت و گاز و پڕۆژەیاسای بودەج.

لەم مانگەدا شاندی هەرێمی کوردستان دوو جار سەردانی بەغدای کردووە و هەردوو جارەکەش بێ ئەنجام گەڕاوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا