پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە پارێزگای هەولێر بڕیاریدا ڕیکلامکردن بۆ ڤەیپ و هەموو جۆرەکانی جگەرە قەدەغەبکات.
پارێزگای هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “بە هەموو شێوەیەک ڕێکلامکردن بۆ ڤەیپ، نێرگەلە، جگەرە و جگەرەى ئەلیکترۆنى، لە (کەناڵەکانى ڕاگەیاندن، نووسراو، بینراو، بیستراو، سۆشیال میدیا) قەدەغەیە”.
ئەوەشی خستەڕوو، “هەر ڤاینەر، گۆرانیبێژ، مۆدێل و کەسە بەناوبانگەکانی سۆشیال میدیا و کەسێکى دیکە ڕیکلام بۆ ڤەیپ، نێرگەلە، جگەرە و جگەرەی ئەلیکترۆنی بکات، ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەردا دەگیرێتە بەر”.
ئەم هەنگاوەی پارێزگای هەولێر لەکاتێکدایە، لەم چەند ساڵەی دواییدا ڤەیپ و جگەرە ئەلیکترۆنییەکان بەشێوەیەکی بەرفراوان لەناو گەنجاندا بڵاوبوونەتەوە.