بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر داوایەك ئاراستەی نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە یادی نۆیەمین ساڵی شۆرشی 19 ی تەمموز، خۆبەڕێوەبەریی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات كە خۆبەڕێوبەرییەكەیان بەفەرمیی بناسێنێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە خۆبەڕێوبەریی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەبۆنەی نۆیەمین ساڵیادی شۆڕشی 19 ی تەمموز، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئامادەیی خۆی بۆ كاركردن لەگەڵ هەموو لایەنە نیشتمانییەكان لە پێناو چەسپاندنی دیموكراسیی و دادپەروەریی لە سوریا، دەربڕی.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: سوریا لە سەردەمی بەعسەوە بەدەست سیستمی دەسەڵاتداریی ناوەندییەوە دەیناڵاند، دوای دەیان ساڵ لە دوورخستنەوە و نكۆڵییكردن لە خەڵكی سوریا، ئەم ڕژێمە وڵاتی بەرەو ئاڵۆزیی و بشێویی برد، هەربۆیە لە 10 ساڵ لەمەوبەرەوە هاوڵاتیان لە دۆخێكی سەخت دان، هەروەها تیرۆر و داگیركاریی زیاتر بووە و سوریا بووەتە مەیدانی شەڕی سێیەمی جیهانی، كە خەونەكانی هاوڵاتیانی سوریای گۆڕیوە و دیموكراسیی بە با داوە، بەتایبەتیش كە چارەسەریی و سەقامگیری پێكنایەت و سوریا بووەتە مەیدانێك بۆ ئەجیندا هەرێمیی و نێودەوڵەتییەكان.

لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا هاتووە: شۆڕشی 19 ی تەمووزی 2012 لە كۆبانێوە دەستیپێكرد و لە هەموو ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاوبووەوە، ئەم شۆڕشە پشتی بەستووە بە گرنگیی گۆڕانكاریی دیموكراتی لە سوریا، پێشخستنی بەڕێوبەرایەتیی كۆمەڵایەتی، پاراستنی یەكێتی كۆمەڵایەتیی، لە ڕێگەی پرۆژەی برایەتی گەلان و نەتەوەی دیموكراتیی، كە بنەمای شۆڕشی دیموكراتییە.

لە كۆتاییدا هاتووە: بە پێی بڕیاری 2254ی نەتەوە یەكگرتووەكان داوا لەو ڕێكخراوە دەكەین، كە هەرێمەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی، وەك هەرێمێكی دانەبڕاو لە سوریا بە فەرمیی بناسێت، ئێمە هەڵویستمان لەسەر گرنگیی چارەسەریی لە سوریا، بەپێی بڕیاری 2254ی نەتەوە یەكگرتووەكان نوێدەكەینەوە و ئەو سیاسەتانەی لە سوریا لەلایەن هەندێك لایەنەوە بەڕێوەدەبرێت، شەرمەزار دەكەین، هەروەها داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخراوە پەیوەندیدارەكان دەكەین، كە بابەتەكان لە یەك جیابكەنەوە و هەرێمەكەمان وەك هەرێمەكانی دیكەی سوریا بناسن، واتا بە داخوازیی گەلەكەمان بۆ خۆبەڕێوبەریی لەناو وێرانیی و ئاڵۆزییەكانی سوریا بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا