مەسعود بارزانی سێ مەرج بۆ بەشداریکردن لە حکومەتی عێراق ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، “مەرجەكانی هەرێم بۆ بەشداریکردن لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق پابەندبوونی لایەنە سیاسییەكانی عێراقە بە هەرسێ پڕەنسیپی شەراكەت و هاوسەنگی و سازان”.

بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە مەسعود بارزانی لە سەڵاحەدین لەگەڵ ستیج پاولۆ بیراس، باڵیۆزی دانیمارک لە عێراق کۆبووەوە و لە دیدارەکەدا باس لە مەرجەکانی بەشداریکردنی هەرێم کرا لە حکومەتی نوێی عێراق.

لە کۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی و باڵیۆزی دانیمارک لە عێراق، بارودۆخی سیاسیی عێراق و ئاڵنگارییەکان و ئاستەنگەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی عێراق تاووتوێ كران، لایخۆیەوە بارزانی لەبارەی بەشداریی هەرێم لە حكومەتی داهاتوو و پڕۆسەی سیاسیی عێراق جەختی لەوە كردەوە كە مەرجەكانی هەرێم بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق پابەندبوونی لایەنە سیاسییەكانی عێراقە بە هەرسێ پڕەنسیپی شەراكەت و هاوسەنگی و سازان.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوودا لەدوای بڕیارەکەی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر، کە تایبەت بوو بە کشانەوەی ئەندامانی کوتلەی سەدر لە پەرلەمانی عێراق، بەشێکی هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتمان کە سەدر پێکیدەهێنا بوونی نەما و پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانی سیادەی سوننەکان بەتەنیا لە هاوپەیمانییەکەدا مانەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا