پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەدوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، ئەمڕۆ سێشەممە تاڕادەیەک نرخەکەی بەرزبووەوە و لە ئێستادا بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت زیاد لە 87 دۆلارە.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 87 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 80 دۆلار و 40 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ دووشەممە نرخی نەوت دابەزینی بێشووماری تۆمارکرد و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت هاتە خوار 83 دۆلار.