پەروەردەی سلێمانی مەترسییەك ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، مامۆستا هەیە تووشی كۆرۆنا بووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەچێتە هۆڵەكانی خوێندنەوە، ئەوەش بە مەترسییەكی گەورە ناودەبات.

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، مامۆستا هەیە تووشی كۆرۆنا بووە، بەڵام دەیشارێتەوە و دەچێتە ناو هۆڵەكانی خوێندن، لە كاتێكدا ئەوە مەترسییەكی گەورەیە.

لەوەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری پۆڵەتیك پرێس دەربارەی كەمكردنەوەی پرۆگرامی خوێندنی پۆلی 12 ی ئامادەیی، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، بڕیاری كەمكردنەوەی پرۆگرامەكانی خوێندن سەرتاسەرییە و هەموو پارێزگاكانی هەرێم دەگرێتەوە.

دڵشاد عومەر رایگەیاند، داواكارییەكانی خوێندكارانی پۆلی 12 ی ئامادەییان گەیاندووەتە وەزارەتی پەروەردە و خۆشیان چەند داواكارییەكیان جێبەجێكردوون.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ بەهۆی ناڕەزایەتییان لەچۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان بەشێك لە خوێندكارانی 12ی ئامادەیی گردبونەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا