حكومەتی توركیا كار بۆ شاردنەوەی ژمارەی راستەقینەی مردووان بەكۆرۆنا دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
ئۆپۆزسیۆنی توركیا حكومەتی وڵاتەكەی بەوە تۆمەتباركرد، كە كار بۆ ئەوە دەكات ژمارەی مردووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا بشارێتەوە.

لەو بارەوە ئەلبای ئەنتین، ئەندامی سەركردایەتی پارتی گەلی كۆماری ئۆپۆزسیۆنی توركیا رایگەیاند، مزگەوتەكانی ئەو پارێزگایانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا “كۆڤید 19″ەوە ڕێژەی مردنیان زۆرە، فەرمانیان پێكراوە نوێژی پرسە ڕابگرن.

ئاتین راشیگەیاند، حكومەت ئەو بڕیارەی بۆ دەركردووە، بۆ ئەوەی رێگری بكات لەزانینی ژمارەی راستەقینەی ئەو كەسانەی بەڤایرۆسی كۆرۆنا رۆژانە گیان لەدەست دەدەن.

لەم دواییانەدا حكومەتی توركیا دانی بەوەدا نا، كە تەنیا ڕاپۆرتی لەسەر ژمارەی ئەو نەخۆشانەی كۆرۆنا كردووە نیشانەیان هەیەو ڕاگەیاندنی نەخۆشە بێ نیشانەكانی پشتگوێ خستووە، كە پێچەوانەی ستانداردەكانی WHO یە .

لەگەڵ ئەوەشدا دەسەڵاتدارانی توركیا ڕایانگەیاند، دەست دەكەن بە ڕاپۆرتكردنی كۆی گشتی كەیسەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەوەش وەك وەڵامێك بۆ ڕەخنە نێودەوڵەتییەكان و فشار لەسەر نەبوونی شەفافییەتی ئەنقەرە لەپێدانی داتای پەتا لە ناوخۆی وڵاتدا .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا