وەزارەتی تەندروستی بڕیاری نوێی بۆ پێدانی ڤاكسین دەركرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە بارەی پێدانی ڤاكسینەوە بڕیارێكی تایبەتی دەركرد.

لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، ئاماژە بە ڕاسپاردەكانی لیژنەی باڵای ڕاوێژكاری بەرنامەی كوتان و ڕاسپاردەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، بڕیاردراوە بە پێدانی ڤاكسینی جۆری ڤایزەر-بایۆنتیك بۆ چین و توێژەكانی كۆمەڵگا لە تەمەنی 12 ساڵی و سەرووتر.

ئەوەش هاتووە، ئەو بڕیارە لەپێناو كەمكردنەوەی ترسناكی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زیادكردنی بەرگری كۆمەڵگایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا.

وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت، “پێویستە پێشینە بۆ كەسانی گروپی مەترسیدار بێت لەنێو ئەو تەمەنانە”.

رۆژی 25ی تشرینی ئەمساڵ جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتى هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە كۆبونەوەی لیژنەی باڵای كۆرۆنا بڕیاردراوە لە بە گرتنەبەری چەند رێكارێك، خوێندن لە خوێندنگەو زانكۆكان بەردەوام بێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەرجەم دامودەزگاو كەرتی تایبەت و گشتی و شوێنە گشتییەكان ماسك دەكرێتە ناچاری، هەروەها پێویستە هەموو فەرمانبەرانی حكومەت تاوەكو رێكەوتی 1،1، 2022 ڤاكسین وەربگرن هەركەس وەری نەگرێت ئەوا لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت”.

راشیگەیاند، دەبێت قوتابیان و خوێندكارانیش كە لە سەرو تەمەنی 18 ساڵییەوەن ڤاكسین وەربگرن، هاوكات پێویستە كارمەندانی كەرتی تایبەتیش ڤاكسین وەربگرن.

لە بارەی مامۆستایانی پەروەردەو خوێندنی باڵاشەوە جەختی لەوەكردەوە، كە دەبێت ئەوان تاوەكو رێكەوتی 1/12 مانگی ئەمساڵ ڤاكسین وەربگرن.

وتەبێژی حكومەت دڵنیایدا لەوەی ئەگەر رێژەی توشبوون لە ئێستا زیاتر بێت ئەوا رێكاری دیكە دەگرنەبەرو هەموو ئەگەرێك لەبەردەمیان كراوە دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا