هۆڵەندا تاوتوێی بە ئەلیکترۆنی کردنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی لەناو هێزەکانی پێشمەرگەدا، تیمی راوێژکارانی سەربازی وڵاتی هۆڵەندا لەگەڵ تیمەکانی( بەئەلیکترۆنی کردنی موچە ویەک یەکەی ژمێریاری و ئیدارە و دامەزراندن)ی وەزارەتی پێشمەرگە كۆبوونەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان،تیمی بە ئەلیکترۆنی کردنی موچە رایگەیاندووە، لە مانگی حوزەیرانەوە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دەستیکردۆتەوە بە دابەش کردنی موچە بە شێوەی چەک، کە ماویەک بووە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ئەو پرۆسەیە راگیرابوو.

هەروەها پێشنیارکراوە کە تیمی (یەک یەکەی ژمێریاری) بۆ وەزارەت رۆڵی خۆی ببینێ لە پرۆسەی یەکخستنی هێزەکان ویەکە ژمێریاریەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە، تیمی راوێژکارانی سەربازی وڵاتی هۆڵەندا پێشنیاریانكردووە، (بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاکەکان وخۆبەخشەکان) بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی (ئیدارە ودامەزراندن) رۆڵ ببینن لە کاتی یەکخستنی هێزەکانی 70 و 80، بۆ ئەو مەبەستە میکانیزم وئالیەتی پێویست برەخسێنن.

ئەندازیار نەبەز صلاح بەڕێوەبەری چاکسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە، هەوڵ وپاڵپشتیەکانی راوێژکارانی هاوپەیمانان بەگرنك باسكردووەو ئاماژەی بەوەداوە، تیمەکانی چاکسازی هەوڵی زیاتر دەدەن، بۆ بەرەوپێشبردنی بەرنامەکانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا