وەزارەتی پێشمەرگە موچە بە ئەلیكترۆنی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، كۆبوونەوەیەكی فراوانی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی ناو وەزارەت ئەنجام داوە بە مەبەستی بە ئەلیكترۆنیكردنی موچەی پێشمەرگە.

وەزارەتەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی، كۆڵۆنێڵ یان تێن هۆڤ، ڕاوێژكاری سەربازیی هۆڵەندا كۆبونەوەیەكی بەڕێوەبرد لەگەڵ نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیەكانی وەزارەت بە مەبەستی تاوتوێكردنی پرۆژەی بە ئەلیكترۆنیكردنی موچەی پێشمەرگە.

ئەوەش هاتووە لە كۆبوونەوەكەدا جەخت “لەسەر دروستكردنی داتا بەیسێكی ناوەندی لە وەزارەت كراوەتەوە بە هەماهەنگی ئەو لایەنانە و پاڵپشتی هێزەكانی هاوپەیمانان، بۆ ئەوەی لە ماوەیەكی نزیكدا پڕۆژەكە بە ئەنجام بگات و هەنگاو بنرێت بۆ جێبەجێكردنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا