راگەیەندراوێك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت ئەندامێکی رەوتی حیکمە سوکایەتی بە پێشمەرگە کردووەو رێکاری یاسایی بەرامبەری دەگرینە بەر، ئەوەش دەخاتە روو، هێزی پێشمەرگە بەپێی یاسا و دەستوری عێراقی و لە چوارچێوەی سیستەمی بەرگری عێراقدا كار دەكات و بەردەوامیش دەبێت.

لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە، وەزارەتی پێشمەرگە وەڵامی ئەندامێكی رەوتی حیكمەی دایەوە بەناوی رەحیم عەبودی و رایگەیاند: لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنی كەناڵی inewsدا، كەسێك بەناوی رەحیم عەبودی، ئەندام لە رەوتی حیكمە سوكایەتی بەناوی پێشمەرگە دەكات، ئەو كەسە بەو دەربڕینە شۆڤێنیانەی دەیسەلمێنێت، كە یەكێكە لەوانەی مەبەستیان نییە عێراق ئارام بێت و نەتەوە و ئایینە جیاوازەكان بەیەكەوە بژین و هێزە ئەمنیە جۆراوجۆرەكانی عێراق پاریزگاریان لێ بكەن.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە: بە توندی ئیدانەی ئەو قسانە و تەواوی ئەو دید و بۆچوونانە دەكەین، كە لە چوارچێوەی شۆڤێنیەت و خۆفەرزكردندا دەیانەوێت رای گشتی بوروژێنن، راشیدەگەیەنین، كە هێزی پێشمەرگە بەپێی یاساو دەستوری عێراقی و لەچوارچێوەی سیستەمی بەرگری عێراقدا كار دەكات و بەردەوامیش دەبێت.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، هەموو لایەكیش لەوە تێدەگەن، كە ئەگەر هێزی پێشمەرگە نەبوایە، ئاسایش و ئارامی بەشێكی زۆری ناوچەكان تا ئێستاش لەمەترسی زیاتردا دەبوون.

وەزارەتی پێشمەرگە جەختی كردووەتەوە لەوەی ئەم لێدوانەو لێدوانی هاوشێوە بەهیچ شێوەیەك خزمەت بەگەلی عێراق و پاراستنی یەكریزی ناكات. وەزارەتی پێشمەرگە، بەئەركی خۆی دەزانێت رێكاری یاسایی لەدژی ناوبراو بگرێتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا