حكومەتی عێراق گۆڕانكاری لەپرۆژەیاسای بودجەی گشتی دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
حكومەتی عێراق گۆڕانكاری لەپرۆژەیاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2021 دەكات، ئەوەش بەهۆی ترسی رەتكردنەوەی.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ میدیای عێراقی ئاشكرایكرد، كە حكومەتی عێراق ترسی هەیە، پەرلەمان پرۆژەی بودجەی گشتی 2021 رەتبكاتەوە، بۆیە گۆڕانكاری تێدا دەكات.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، تائێستا ئەنجوومەنی وەزیران دەنگی لەسەر پرۆژەیاساكە نەداوەو هۆكاری دەنگنەدانەكەش پەیوەندی بەو گۆڕانكارییانەوە هەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی شەممە 19ی كانوونی یەكەم، ئەنجوومەنی وەزیران كۆدەبێتەوەو ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەش تایبەتە بەپرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق.

پێشتریش جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: پرۆژەیاسای بودجەی عێراق پشێوی زۆری دروست كردووەو لەناو پەرلەمان دەنگێكی زۆر هەیە بۆ رەتكردنەوەی.

رۆژی پێنج شەممەی رابردوو (17ی كانوونی یەكەم) كۆپییەك لەپرۆژەیاسای بودجەی عێراق بڵاوكرایەوەو ناوەڕۆكی پرۆژە یاساكەش كاردانەوەی زۆری دروست كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا