لە بەغدا فەرمانی گرتنیان هەبوو لە سلێمانی دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچناری سەر بە بەشی پۆلیسی ناوشار -ڕۆژئاوا ، سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە فەرمانی گرتنیان هەبووە لە دادگای استیٔنافی بغداد –رصافە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی فەرمانی گرتنی سێ‌ تۆمەتبار لە دادگای بەغداوە گەیشتە پۆلیسی سلێمانی كە گومانیان دەكرد ئەو تۆمەتبارانە بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتبن، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنكەكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی ڕاسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بكەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە، دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە دەستگیربكرێن كە هەستاون بەدزینی بڕی 15 ملیۆن دیناری عێراقی و
بڕێك ئاڵتون .

لە ئێستادا تۆمەتباران: (ر ، أ ، ج – لەدایكبووی 1999) ، (م ، أ ، ج –لەدایكبووی 2000 ) ، ( ع ، ع ، ع –لەدایكبووی 1976 ) بە بڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی بەغدا دەكرێنەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا