پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
به‌هۆی كشانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر حزب و قه‌واره‌ی سیاسی له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختەی عێراق، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق داوا له لایه‌نه‌كان ده‌كات به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن له پێناو خزمه‌تكردنی نیشتمان.
نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لەتویتێكدا لەئەژماری خۆی لەتویتەر پیرۆزبایی لەو حزب و قەوارە سیاسییانە کردووه، کە بڕیاریانداوە بەشداری هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بکەن.
له تویته‌كه‌يدا، مالیکی هانی لایەنەکان ده‌دات کێبڕکێی شەریفانە بكەن ، ئەویش لەپێناو خزمەتکردن بە نیشتمان و، داواش له هاوڵاتیان ده‌كات به گه‌رمی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
تا ئێستا 25 حزب و قەوارەی سیاسی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق كشاونەتەوەو، بەبڕوای هەندێك لە چاودێران هۆكارەكەی بۆ نەبوونی متمانە بە پرۆسەی دەنگدان دەگێڕنەوە بەشێكیش لەچاودێران پێیانوایە ئەو لایەنە سیاسییانە ترسیان لەوەهەیە دەنگی پێویست بەدەست نەهێنن.