موقتەدا سەدر دوا بڕیار دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رەوتی سەدر بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە، ئاماژەیداوە بەوە كە دوای عەسری ئەمڕۆ هەینی، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، وتارێك پێشكەش دەكات، لەبارەی دواین هەڵوێستی تایبەت بە بەشداریكردنی رەوتەكەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق.

بەپێی بەیاننامەكە، كاتژمێر 4:00ی، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر وتارێكی گرنگ پێشكەش دەكات، تایبەت بە دوا هەڵوێستیان لەبارەی بەشداریكردن یاخود كشانەوەیان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، كە بڕیارە لە (10ی تشرینی یەكەم)، بەڕێوە بچێت.

بڕیارە لە رۆژی 10 ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و ژمارەیەكی زۆر لە پارتە سیاسییەكان و وڵاتانی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەكگرتووەكان پێداگری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە داوی خۆیدا دەكەنەوە، هاوكات رەوتی سەدریش تا ئێستا بەشدارینەكردنی لە هەڵبژاردنەكە راگەیاندووە و بەشداری كردنی بەستووەتەوە بە دوومەرجەوە.

مەرجەكانی رەوتی سەدر بریتین لە دواخستنی هەڵبژاردن و سنورداركردنی چالاكی گروپە چەكدارەكانی لە عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا