پۆڵەتیک پرێس
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە پاپا فرانسیس کرد لەبارەی سەردانەکەی بۆ عێراق و بە خاڵی وەرچەرخانی راستەقینەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەسفیکرد.
لەوبارەیەوە سەرۆکایەتی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەکرد، سەرەتا ماکرۆن ویستویەتی پیرۆزبایی لە پاپای ڤاتیکان بکات لەبارەی سەردانە مێژووییەکەی بۆ عێراق و کاریگەری و گرنگییەکانی ئەو سەردانە بۆ ناوچەکە.
سەرەتای مانگی ئادار، پاپا فرانسیس بۆماوەی سێ رۆژ سەردانی عێراق و کوردستانی کرد و چاوی بە چەند گەورە بەرپرسێکی عێراقی و کورد کەوت و سەردانی چەندین شوێنی مێژوویی وڵاتەکەی کرد.
ئێوارەی یەکشەممە لەسەر داوای پاپا فرانسیس پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەنێوان پاپا و ئیمانوێل ماکرۆن ئەنجامدرا، ئەوەش بووە چوارەم تەلەفۆنی نێوانیان لە کاتی هەڵبژاردنی ماکرۆنەوە.