سەرۆكوەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریكا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە رۆژی 26 ی ئەم مانگە مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق سەردانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بكات بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، هەرچەندە لە كۆبوونەوەی دیالۆگی نیشتمانی پێشنیاز كراوە لە ترسی روودانی خۆپێشاندان سەردانەكە نەكات، بەڵام پێشنیازەكەی رەتكردووەتەوە.

پێشتر و لە 23ی ئاب مستەفا كازمی كۆتایی بە سەردانێكی هێنا بۆ میسر كە بڕیار بوو بەشداری لە لووتكەی سەرۆكانی هەریەك لە وڵاتانی میسر، ئوردن، بەحرێن و ئیمارات بكات، بەهۆی خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر لەبەردەم ئەنجوومەنی باڵای دادوەری كە ئاڵۆزیی لێكەوتەوە.

ئەگەر مستەفا كازمی رۆژی 26ی ئەیلول سەردانی ئەمریكا بكات، دەبێتە سێیەم سەردانی بۆ ئەو وڵاتە لەوەتەی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراقی لە 2020 وەرگرتووە، دوایین سەردانی كازمی بۆ ئەمریكا لە 26_7_2021 بوو، كە لەلایەن جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكاوە پێشوازیی لێكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا