داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی عێراق بۆ مانگی 10

ئەم بابەتە 37 جار بینراوە

پۆڵه‌تیك پرێس:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئاشكرایكرد، داهاتی نه‌وتی عێراق بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م زیاتر له‌ سێ ملیار و نیو دۆلار بووه‌.

وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، مانگی ڕابردوو عێراق 89 ملیۆن و 153 هه‌زار و 932 به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ كردووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، داهاتی فرۆشی نه‌وتی مانگی ڕابردووی عێراق سێ ملیار و 456 ملیۆن و 680 هه‌زار دۆلار بووه‌.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی عێراقی بۆ مانگی ڕابردوو به‌ 38 دۆلار دیاریكردووه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ عێراق به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه‌ داهاتی بۆ نیوه‌ كه‌میكردوه‌، ساڵی ڕابردوو له‌م كاتانه‌دا فرۆشی نه‌وتی عێراق مانگانه‌ زیاتر له‌ شه‌ش ملیار دۆلار بوو.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک