داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی تەموزدا دەخرێتە ڕوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق، رۆژی دووشەممە بڕی هەناردەكردنی نەوت و داهاتەكەی لە مانگی تەموزی رابردوودا ئاشكرا كرد و رایگەیاند، تەنیا لە مانگی رابردوودا 10 ملیار دۆلار داهاتی نەوت هەبووە.

لە بەیاننامەیەكدا، وەزارەتەكە ئاشكرای كردووە، لە رێگەی سۆمۆوە102 ملیۆن و 385 هەزار و 49 بەرمیل نەوت هەناردە كراوە.

لە بارەی داهاتەكەیەوە رایگەیاند، لە بەرامبەر فرۆشتنی ئەو بڕە نەوتە، بڕی 10 ملیار و 608 ملیۆن دۆلار گەڕاوەتەوە بۆ گەنجینەی دەوڵەت.

روونیشیكردەوە، لە كێڵگەكانی كەركووكەوە دوو ملیۆن و 344 هەزار و 536 بەرمیل نەوت لە رێی بەندەری جەیهانەوە رەوانەی بازاڕەكانی جیهان كراوە و لە باشووریشەوە 99 ملیۆن و 965 هەزار و 94 بەرمیل هەناردەكراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە رۆژانە عێراق سێ‌ ملیۆن و 303 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە و نرخی هەر بەرمیلێك 103 دۆلار و 60 سەنت بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا