كێشەی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران چارەسەركرا

پۆڵەتیك پرێس

بەگوێرەی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس کێشەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەرکرا و هەفتەی داهاتوو موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک  لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، کێشەی موچە فەرمانبەران  چارەسەر کراوە و پارەی  پێویست گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی بۆ دابەشكردنی موچە.

سەرچاوەكە راشیگەیاند، دابەشكردنی موچە خێراتر دەبێت و  بڕیارە ئەمڕۆ لیستی موچەی سەرجەم وەزارەتەكان بڵاو بكرێتەوە و لەهەفتەی داهاتوودا موچەی سەرجەم وەزارەتەکان  دابەش دەکرێت.

بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو یەكشەممەی داهاتووش مووچەی هێزەكانی 70 و 80 دابەشدەكرێت.

پێشتر حكومەتی هەرێم رایگەیاند، دابەشكردنی موچەی فەرانمانبەران لەكۆتایی هەموومانگێكدا یەكلایی بۆتەوەو لە 25 ی هەموو مانگێ موچە دابەشدەكرێت، بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمیش لەیەكەم رۆژی دەستكردن بەدابەشكردنی موچەی هەشت وەزارەت دابەشدەكرا.

هاوكات شەوی دووشەممە لەراگەیەندراوێكدا وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بڵاویكردەوە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وه‌زیری دارایی و ئابوری ڕەزامەنیدا بە پێدان و خەرج کردنی موچەی مانگی 5 ی ساڵی 2021 بۆ کارمەندانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و بەو هۆشەوە  لەرۆژانی  سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه،‌ رێکەوتی 25- 26 ئەم مانگە، به‌پێی میكانیزمی مانگی پێشوو واتە بەلێبڕینی لە 21%  تەنها موچەی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شكرا.

هاوكات جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی نەبوونی داهاتی پێویست دابەشکردنی موچە دواکەوت و لەماوەی دوو رۆژدا تەنها موچەی وەزارەتی تەندروستی  دابەشکراوەو  تا  ڕۆژی یەک شەممەی  داهاتووش موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت ئەوەش  نیگەرانی فەرمانبەران و موچە خۆرانی هەرێمی کوردستانى لێكەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا