گۆڕان بۆ تیمەكەی لە حكومەت: كاری لە پێشینەتان دابینكردنی موچەبێت

پۆڵەتیك پرێس

خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی تیمی حكومەتی هەرێم كۆبوەوە و داوای لێكردن كاری لە پێشینەیان هەوڵدان بێت بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەران لەكاتی خۆیدا.

رۆژی هەینی 4/6/2021 خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی تیمی حكومەتی هەرێم، لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوە.

لەكۆبونەوەكەدا، بزوتنەوەی گۆڕان جەختی كردەوە لەسەر سیاسەتی خۆی بۆ ئەنجامدانی چاكسازی لە حكومڕانی هەرێمی كورستان، وە تەئكید لە تیمی بزوتنەوەی گۆڕان كرایەوە، كە كاری لەپێشینەیان هەوڵدان بێت بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەران لەكاتی خۆیدا.

بۆ ئەو بابەتش هەماهەنگی هەرسێ لایەنی سەرەكی حكومەتی هەرێم بە پێویست زانرا بۆ باشكردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و چاكسازیكردنی پێویست لە داهاتەكان و كەرتی نەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا