لێدوانی نوێی پارێزگاری بانكی ناوەندی لەبارەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری بانكی ناوەندی دووپاتی كردەوە، هیچ بانكێكی تری عێراقی سزا نەدراون و هیچ ئاماژەیەكیش بۆ سزادانی بانكی تری عێراقی لە لایەن ئەمریكاوە نییە.

عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی رایگەیاند، بانكی ناوەندی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ئەو بانكانە دەكات كە دۆلاریان وەرنەگرتووە و پێداچوونەوە بە دۆسیەكانیان دەكەن، ئەوەشی ئاشكرا كرد كە چەند پێشنیازێك هەن لە بارەی دیارییكردنی پرۆسەی بازرگانی لەگەڵ ئێران و دیارییكدرنی رێكارێك بۆ خەرجكردنی پارەی مامەڵەكان بە دراوی عێراقی و ئامادەكردنی كارتێكی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە.

پارێزگاری بانكی ناوەندی لە بارەی بەرزبوونەوەی بەردەوامی بەهای دۆلار رایگەیاندووە، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاتییە و بەشێك لەو بازرگانانەی كە بە ناشەرعی كاردەكەن لە پشت ناجێگیری بەهای دینارەوەن لە بازارەكانی عێراقدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا