پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
چین 39 فڕۆکەی جەنگی ئاراستەی تایوان کرد و تاویوانیش چەندین فڕۆکەی خستەکار بۆ بەرپەرچدانەوەی فڕۆکە چینییەکان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە لایەن وەزارەتی بەرگری تایوان بڵاوکراونەتەوە، چین 24 فڕۆکەی جەنگی لە جۆری J-16 و 10 فڕۆکەی جۆری J-10 و چەند فڕۆکەیەکی دیکەی پاڵپشتی و جەنگیی ئەلیکترۆنی ئاراستەی تایوان کردووە.
چین تایوان بە بەشێکی جیانەکراوە لە خاکی وڵاتەکەی دەزانێت، بۆیە لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا هەموو فشارە سەربازیی و دیبلۆماسییەکانی چڕکردووەتەوە لەپێناو دووپاتکردنەوەی داواکارییەکانی.