نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت دوای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا پارێزگاری لە بەرزبوونەوەكانی چەند رۆژی رابردووی خۆی كرد.

نرخی نەوتی برێنت گۆڕانكارییەكی كەمی بەخۆیەوە بینی و هەر بەرمیلێك بە 92 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەڵام نرخی نەوتی سووكی تێكساسی ئەمریكا بە رێژەی 0.3٪ بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێك بە 84 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت كە جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا بڕیاریدا بە بڕی 15 ملیۆن بەرمیل لە كۆگای ستراتیژیی ئەمریكا ئازادبكات و بیداتە بازاڕی ناوخۆیی ئەو وڵاتە، ئەوەش وەك هەوڵێك بۆ دابەزاندنی نرخەكان. سەرەڕای ئەوەش، بەهۆی كەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی یەدەككراو لە ئەمریكا، نرخی نەوت رۆژی پێنجشەممە بەرزبووەتەوە.

هەڵگیرساندنی جەنگی رووسیا و ئۆكرانیا، بووەهۆی دروستبوونی قەیرانی كەمی نەوتی خاو لە جیهاندا، ئەمەش وایكرد نرخی نەوت بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزببێتەوە و گەشتە سەروو 130 دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا