ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا ئاشكراكرد

پۆڵه‌تیك پرێس:
باڵیۆزخانەی ئه‌مریكا له‌ عێراق هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی عێراق ئاشكراكرد.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پەسندکردنی بودجه‌ی گشتی عێراق و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم، دەبێتە هۆی پەیوەندییەکی باشتر لەنێوان هەولێر و بەغدا.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا ده‌شڵێت “ئێستا عێراق دەتوانێت هەنگاو بنێت بۆ جێبەجێکردنی چاکسازیی ئابووری کە ئەوەش دەبێتەهۆی سەقامگیریی و خۆشگوزەرانیی زیاتر”.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 ڕایگه‌یاندووه‌، “پیرۆزبایی لە تیمی دانوستاندنکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، بەخۆشحاڵییەوە تێپەڕاندنی ئەم پرۆژەیاسایە دەبێتە هۆی پەیوەندییەکی باشتر لەنێوان هەولێر و بەغداد و ئابوورییەکی جێگیرتر بۆ وڵاتەکە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا