سەعید پشدەری: هەڵبژاردنی ئەم جارەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جیاوازترە

پۆڵەتیك پرێس:
سەعید پشدەری بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموكرات لەم چاوپێكەوتنەی پۆڵەتیك پرێس، باس لەئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق‌و دەڵێت: هەڵبژاردنی ئەم جارەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جیاوازترە لەهەڵبژاردنەكانی پێشوو.

سەعید پشدەری دەشڵێت: هەڵبژاردنی پێشوو بازنەكان لەسەر بنەمای پارێزگاكان بوو، بەڵام ئەم جارە لەسەر بنەمای بازنەی قەزاكان، كە قەزایەك ژمارەی دانیشتوانی لە ١٠٠هەزار كەس كەمتر نەبێت كورسییەكی لەئەنجوومەنی نوێنەران دەبێت.

بەرپرسەكەی پارتی باس لەوەش دەكات، بۆ ئەم هەڵبژاردنە یەك دەنگی‌و یەك هەڵوێستی پارتە سیاسییەكانی كوردستان دەبێتە هۆكارێك بۆ بەركەوتنی زیاتری ئێمە و بەدەست هێنانی ڕێژەی زیاترو مسۆگەركردنی كورسی زیاتر لە ئەنجوومەنی نوێنەران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا