پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، قائیمقامی سلێمانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیان له‌باره‌ی رێكاره‌كانی پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان له مانگی ره‌مه‌زاندا كرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە10ی ئادار، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، “به‌سه‌رپه‌رشتی ئاوات محه‌مه‌د،قائیمقامی سلێمانی، به‌ڕێوبه‌رو نوێنه‌ری فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان له دیوانی قائیمقامییه‌ت كۆبوونه‌وه و باسیان له‌و هه‌نگاوانه كرد، كه له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا ده‌گیرێته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی له‌رووی ته‌ندروستیی و نرخه‌وه چاودێری بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان بكه‌ن”.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند،” هه‌موو لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت و ته‌ندروستی و چاودێری بازرگانی و ئاسایش ده‌رچوون و چالاكییه‌كانیان زیاتر ده‌كه‌ن و رێگه ناده‌ین به‌هۆی مانگی ره‌مه‌زان و زۆربوونی خواستی هاوڵاتیانه‌وه نرخی خۆراك به‌رز ببێته‌وه و خواردن و شمه‌كی ناته‌ندروستیش به هاوڵاتیان بفرۆشرێت”.
ئاماژەی بەوەکرد، هه‌ر بازرگان و ماركێت و خواردنگه‌یه‌ك سه‌رپێچی بكات به‌توندی رێكاری یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌گیرێته‌به‌ر، هەروەها له‌ڕێگه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كه‌شێكی ئارام بۆ مزگه‌وت و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه خواپه‌رستی تێدا ده‌كرێت ده‌ڕه‌خسێنرێت بۆئه‌وه‌ی موسوڵمانان خواپه‌رستی خۆیان بكه‌ن.
له‌باره‌ی ئه‌و شیرینی و خواردنه‌وانه‌ی له مانگی ره‌مه‌زاندا خواستیان له‌سه‌ره، د. رزگار ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌ری خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، “به‌وردی چاودێری كارگه‌كانی ئاو و كارگه‌كانی دروستكردنی شیرینی و شه‌ربه‌ت ده‌كه‌ین و رێگه ناده‌ین خواردن و خواردنه‌وه‌ی ناته‌ندروست بگات به هاوڵاتیان”.
جەختیکردەوە، ئه‌و شوێنانه‌ی له‌مانگی ره‌مه‌زاندا پیشه‌كه‌یان بۆ دروستكردنی شیرینی ده‌گۆڕن پێویسته شوێنه‌كه و كارمه‌نده‌كانیش له فه‌رمانگه‌ی چاودێری ته‌ندروستی مۆڵه‌ت وه‌ربگرن و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.