پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە6ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، کە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێرەوە داواکراوبوون.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی حه‌ساری سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێره‌وه به‌پێی مادده‌ی 406 داواكراو بوون.
ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی بڕیاری ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێره‌وه گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ھێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچونەكانیان دەستپێكرد و سەرئەنجام توانرا لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی حه‌ساری سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادقه‌وه تۆمه‌تباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن و هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێك له‌جۆری ده‌مانچه كه به‌یه‌كێك له‌تۆمه‌تباره‌كان بووه.
ڕوونیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتباران (ب، م، ب – ش، ب، أ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕه‌وانه‌ی شوێنی داواكراو دەكرێنەوە، یەکێک لەتۆمەتبارەکان سکاڵایەکی دیکەی لەسەر تۆمارکراوەو بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 422 لەیاسای سزادان لەلایەن دادگاوە داواکراوە.