رۆژنامه‌ی العرب: پشکی هەرێمی کوردستان تا کاتێکی نادیار راگیراوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژنامه‌ی العرب ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌، حکومەتی عێراق و لە پشتیەوە چوارچێوەی هەماهەنگی، پشكی هەرێمی كوردستانیان كردوەتە كارتی فشار لەگەڵ لایەنی كوردی، لەبەرامبەر كۆمەڵێك دۆسیەیە، لەنێویاندا پرسی ئیدارەدانی سەرچاوە نەوتیەكانی هەرێم.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتوه‌، بەشێک لە هێزە کوردییەکان لە هەوڵی بڵاوکردنەوەی دڵنیاییدان سەبارەت بە چارەسەرکردنی ناکۆکییە سیاسییەکان، هەروەها ئەو گفتوگۆ تەکنیکییانەی کە روده‌ده‌ن لە هەوڵێک زیاتر نییە بۆ ئەوەی دەرگاکە بە کراوەیی بهێڵێتەوە بۆ چانسی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە ڕەنگە کاتێکی زۆر بخایه‌نێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەهەوڵی تێكشكاندنی بەربەستەكاندایە، بەڵام ناچارە سازشبكات، بە تایبەت لەوەی پەیوەستە بە ئیدارەدانی سەرچاوە داراییەكان.

هه‌فته‌ی رابردو هەولێر شاندێکی نوێی ڕەوانەی بەغدا کرد، کە نوێنەری پارتی و یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕانی تێدابو، پەیامێکی لە  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کوردستان، لەگەڵ خۆی بردبو، کە تیایدا ڕایگەیاندبو، هەرێم بەتەواوی پابەند بوە به‌ یاسای بودجه‌ی عێراقه‌وه‌ و هەمو مەرجەکانی بەغدای جێبه‌جێكردوه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا