بارانبارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری ڕەوشێکی ناسەقامگیری کەشوهەوا.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن، ڕۆژی سێشەممە هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى ڕەوشێکى نا سەقامگیرى کەش و هەوا کە بۆ ماوەى سێ ڕۆژبەردەوامى دەبێت.

هاوکات، لە بەرەبەیانى ڕۆژى سێ شەممە کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و باران بارین بە شێوەى نمە باران لە ناوچەى جیا جیا دەستپێدەکات.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەگەڵ باران بارین بارستە هەوایەکى ساردیش ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات، ئاستى باران مامناوەند دەبێت و هەروەها لەگەڵ باران بارین  لە سەر لوتکەی شاخە بەرزەکان بەفریش دەبارێت. کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکەمان بەشێوەى نمە باران و بارانى مامناوەند دەبێت بەگشتى و ڕۆژى پێنجشەممە کۆتایى دێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا