کەشناسی: ئەمڕۆ ئەگەری نمەبارانی کەم لە شارەکانی هەرێم لەئارادایە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێشبینی بارانبارینی کەمهەیە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک.

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە (9-1-2024)،ئاسمان نیمچە هەور  وهەورى تەواو دەبێت , لە  ناوچە شاخاوییە بەرزەکان نمە بارانى کەم دەبارێت.

کەشناسی پێشبینی باران بارین لە سنوورى پارێزگاکان بەم شێوەیە بێت : لە سنورى پارێزگاى دهۆک لەدواى نیوەڕۆ , لە بەشێک لە ئامێدى و ئاکرێ وبامەرنی دەبارێت , لە سنوورى پارێزگاى هەولێر لە ئێوارەدا لەسەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانى سنوورى سۆران وچۆمان, پاشان باران بارین درێژ دەبێتەوەبۆ سەر سنوورى شەقڵاوە و هیران لەم ناوچانە ئاستى دابارین مامناوەند دەبێت ,  لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و کەرکووک و هەڵەبجە ئەگەرى نمە بارانىکەم هەیە لە هەندێ ناوچە و هەندێ کات.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ سێشەممە، لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و لوتکەى شاخە بەرزەکان  کە لە سەرووى 200م زیاترە ئەگەرى کەمێک بەفربارین هەیە.

سەبارەت بە کەشی سبەی چوارشەممە (10-1-2024)، دەستەی کەشناسی هەرێم ئاشکرایکرد، ئاسمان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت, ئەگەرى نمەباران لە هەندێ ناوچەو هەندێ کات هەیە, لە کاتى بارانبارین  لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان و بەرزەکان ئەگەرى بەفر بارینیش هەیە.

هاوکات راشیگەیاند، پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆکارەکانی ئەمڕۆ سێشەممە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو  بە پلەی سیلیزی:

هەولێر     :  17 پلەى سیلیزى

سلێمانی   : 16  پلەى سیلیزى

دهۆک      : 16   پلەى سیلیزى

کەرکووک   : 18 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە   : 16  پلەى سیلیزى

زاخۆ    :   17 پلەى سیلیزى

گەرمیان  : 20 پلەى سیلیزى

حاج ئۆمەران: 11 پلەى سیلیزى

سۆران  : 14  پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا