پۆڵه‌تیك پرێس:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆتایی به پشووه‌كه‌ی له ویلایه‌تی فلۆریدا هێنا و گه‌ڕایه‌وه كۆشكی سپی.
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه میدیای ئه‌مریكی بلاویكرده‌وه، تره‌مپ ڕۆژێك پێشتر له كۆتایهاتنی واده‌ی پشووه‌كه‌ی، كۆتایی به گه‌شته‌كه‌ی بۆ فلۆریدا هێناوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه كۆشكی سپی.
میدیای ئه‌مریكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، تا ئێستا كۆشكی سپی ڕونكردنه‌وه‌ی نه‌داوه له‌باره‌ی هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی تره‌مپ بۆ واشنتۆن، به‌تایبه‌ت كه ته‌نیا سێ هه‌فته له‌ده‌سه‌ڵاتی تره‌مپ له‌نێو كۆشكی سپی ماوه.
پێشتر وا بڕیاربوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا و میلانیای هاوسه‌ری ماوه‌یه‌كی زۆرتر له ویلایه‌تی فلۆریدا بمێننه‌وه.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی یه‌كه‌م ساڵیادی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاندووه، ئێران به‌نیازی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی كوژرانی سوله‌یمانییه له ئه‌مریكا، تره‌مپیش هۆشداریداوه‌ته ئێران، له‌حاڵه‌تی به‌ئامانجگرتنی ئه‌مریكا وه‌ڵامی توندی تاران ده‌ده‌نه‌وه.